Gunde Maran

Gunde Maran گوندی مەران گوندێک لەدەڤەری بارزان کە دەیان جار لەلایەن رژێمی بەعسەوە سوتێنراوەو کاول کراوە

17/08/2026

کاک مسرور بارزانی
شانازی نەتەوەیەک و سەرمەشقی ئاوەدانی
خودای گەورە پشت و پەنات بێت

17/08/2026

سۆران..
لە یادی لەدایکبوونی سەرۆک بارزانیدا، ئیدارەی سەربەخۆی سۆران میوانداری لە گەورەترین ڕووداوی وەرزشیی شەترەنج کرد.

16/08/2026

کەسایەتیی سەركردەكانی جیهان باس لە مێژوو و خەبات و ڕۆڵی سەرۆک بارزانی دەکەن، هەروەها پیرۆزبایی 80 ساڵەی تەمەنی لێ دەکەن

16/08/2026

قەزای پیرمام.. بە هاوکاری و پالپشتی نووسینگەی بەڕێز مەلامستەفا بارزانی پێشانگای تایبەتی بەرهەمە هونەرییەکانی(سەروان عیسا گەردی )بەهەماهەنگی لەگەل کۆمەڵەی هونەر و وێژەی کوردی- لقی پیرمام و کتێبخانەی گشتی صلاح الدین کرایەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، ٩ـی ئابی ٢٠٢٦ لە شاری هەولێر، بەڕێز مەلامستەفا بارزانی بەشداریی لە پرسەی خوالێیخۆشبێت خاتوو (دلیارا ستار...
09/08/2026

ئەمڕۆ یەکشەممە، ٩ـی ئابی ٢٠٢٦ لە شاری هەولێر، بەڕێز مەلامستەفا بارزانی بەشداریی لە پرسەی خوالێیخۆشبێت خاتوو (دلیارا ستارۆڤا) هاوسەری پێشمەرگەی تێکۆشەر و کەسایەتی نیشتیمانپەروەر و هەڤاڵی بارزانی نەمر بۆ یەکێتی سۆڤیەتی جاران خوالێخۆشبوو (عەبدولڕەحمان پیرەسالی) کرد.

بەڕێزیان لە نزیکەوە هاوخەمی و سەرەخۆشیی خۆی گەیاندە بنەماڵە و کەسوکاری کۆچکردوو، و هیوای خواست خودای مەزن گیانی بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبووری و ئارامیش بە خانەوادەکەیان ببەخشێت.

ڕاگەیاندنی نووسینگەی مەلامستەفا بارزانی

06/08/2026

بە هاوکاری و پاڵپشتی نووسینگەی بەڕێز مەلا مستەفا بارزانی چەند گەنجێکی سۆران سێ میدالیای نێودەولەتییان بەدەست هێنا.

ڕاهێنەرێک و دوو یاریزانی ئەکادیمیای تایکواندۆی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بە پالپشتی و هاوکاری نووسینگەی مەلامستەفا بارزانی بەشداری پاڵەوانێتی تایکواندۆی هانمەدانگی جیهانیی لە شاری سیئۆل، پایتەختی کۆریای باشوور کرد کە بە بەژداری ٦١ وڵات ئەنجامدرا، توانییان دەسکەوتێکی مێژوویی دیکە تۆمار بکەن و بە دەستهێنانی یەک مەدالیای زێڕ، یەک مەدالیای زیو و یەک مەدالیای بڕۆنز، ئاڵای کوردستان بەرز بکەنەوە و بگەیەننە لوتکەی سەرکەوتن لەسەر ئاستی جیهان.

31/07/2026
ئەمڕۆ هەینی ٣١ـی تەمموزی ٢٠٢٦ لە بارزان و لە بەیانییەکی زوودا، بەڕێز مەلامستەفا بارزانی لە یادی ٤٣ـەمین ساڵیادی جینۆسایی...
31/07/2026

ئەمڕۆ هەینی ٣١ـی تەمموزی ٢٠٢٦ لە بارزان و لە بەیانییەکی زوودا، بەڕێز مەلامستەفا بارزانی لە یادی ٤٣ـەمین ساڵیادی جینۆساییدکردنی ٨٠٠٠ بارزانی، تاجەگوڵینەی ڕێز و وەفای لەسەر مۆنۆمێنتی شەهیدانی جینۆسایدی بارزانییەکان دانا.

لەم یادە خەمناکەدا سەری ڕێز و نەوازش بۆ جینۆسایدکراوانی بارزانی و سەرجەم شەهیدانی کوردستان دادەنوێنین و هەمیشە لەیادمانن و بەوپەڕی ڕێز و شکۆ وە یادیان دەکەینەوە.

ڕاگەیاندنی نووسینگەی مەلامستەفا بارزانی

31/07/2026

بارزان.. بەڕێز مەلامستەفا بارزانی لە یادی ٤٣ـەمین ساڵیادی جینۆساییدکردنی ٨٠٠٠ بارزانی، تاجەگوڵینەی ڕێز و وەفای لەسەر مۆنۆمێنتی شەهیدانی جینۆسایدی بارزانییەکان دانا

30/07/2026

شاری هەولێر.. بە ئامادەبوونی بەڕێز مەلامستەفا بارزانی مەڕاسیمیک بۆ بەرزڕاگرتنی یادی ٤٣ـەمین ساڵیادی جینۆسایکردنی ٨٠٠٠ بارزانی بەڕێوەچوو

Address

Irbil

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Gunde Maran posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share