بە ناوی خۆم و سەرجەم ئەندامانی بنەماڵەی خوالێخۆشبوو (محمد عوسمان)، سوپاس و پێزانینی بێ پایانی خۆمان ئاراستەی سەرجەم ئەو بەڕێزانە دەکەین کە بەشدارییان لە پرسەی ئازیزەکەماندا کرد، یان بە پەیوەندی و نامە و هەر شێوازێکی دیکە هاوبەشی خەم و ئازارمان بوون.
سوپاسی لایەنە سیاسی و حیزبییەکان، بەرپرس و نوێنەرانی حکومی، مامۆستایانی ئاینی، کەسایەتییە کۆمەڵایەتییەکان و سەرجەم خزم و دۆست و هاوڕێ و دراوسێکانمان دەکەین. بەدەمەوەهاتن و ئامادەبوونی ئێوە لەم ساتە سەختەدا، ئەوپەڕی وەفاداری و ڕێزە بۆ ئێمە و بۆ یاد و ناوی خوالێخۆشبوو.
ئەم بەدەمەوەهاتن و دڵنەواییەی ئێوە ئارامی بە دڵی پڕ لە خەممان بەخشی و باری قورسی سەرشانمانی سووک کرد.
قەرزار و منەتبارتان کردین و لە خوای گەورە داواکارین هەموو لایەک سەلامەت بن و بە هیچ ناخۆشییەکی دیکە تاقی نەکرێنەوە و تەمەنی هەمووتان درێژ و پڕ لە خێر و خۆشی بێت.
خوای گەورە پاداشتی خێری هەمووتان بداتەوە.
Be the first to know and let us send you an email when Arya mashxal photography posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.