Arya mashxal photography

  • Home
  • Arya mashxal photography

Arya mashxal photography بۆ هەموو کارێکی وێنەگرتن و ڤیدیۆ پەیوەندیمان پێوە بکەن. 📸
واتسئاپ:- 07508973366
مۆبایل:- 07769507879 Digital PHotography

پەیامی سوپاسگوزاری ئارمەن عوسمان برای کۆچکردوو (محمد عوسمان) پێنجوێنی.بەناوی خودای جوانکاربابەت/سوپاسنامە(بِسْمِ اللَّهِ...
13/06/2026

پەیامی سوپاسگوزاری ئارمەن عوسمان برای کۆچکردوو (محمد عوسمان) پێنجوێنی.

بەناوی خودای جوانکار
بابەت/سوپاسنامە

(بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِیمِ)
(وَبَشِّرِ الصَّابِرِینَ الَّذِینَ إِذَا أَصَابَتْهُم مُّصِیبَةٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَیْهِ رَاجِعُونَ)
سوپاس بۆ خوای گەورە لەسەر هەموو حاڵێک.

بە ناوی خۆم و سەرجەم ئەندامانی بنەماڵەی خوالێخۆشبوو (محمد عوسمان)، سوپاس و پێزانینی بێ پایانی خۆمان ئاراستەی سەرجەم ئەو بەڕێزانە دەکەین کە بەشدارییان لە پرسەی ئازیزەکەماندا کرد، یان بە پەیوەندی و نامە و هەر شێوازێکی دیکە هاوبەشی خەم و ئازارمان بوون.

سوپاسی لایەنە سیاسی و حیزبییەکان، بەرپرس و نوێنەرانی حکومی، مامۆستایانی ئاینی، کەسایەتییە کۆمەڵایەتییەکان و سەرجەم خزم و دۆست و هاوڕێ و دراوسێکانمان دەکەین. بەدەمەوەهاتن و ئامادەبوونی ئێوە لەم ساتە سەختەدا، ئەوپەڕی وەفاداری و ڕێزە بۆ ئێمە و بۆ یاد و ناوی خوالێخۆشبوو.

ئەم بەدەمەوەهاتن و دڵنەواییەی ئێوە ئارامی بە دڵی پڕ لە خەممان بەخشی و باری قورسی سەرشانمانی سووک کرد.
قەرزار و منەتبارتان کردین و لە خوای گەورە داواکارین هەموو لایەک سەلامەت بن و بە هیچ ناخۆشییەکی دیکە تاقی نەکرێنەوە و تەمەنی هەمووتان درێژ و پڕ لە خێر و خۆشی بێت.
خوای گەورە پاداشتی خێری هەمووتان بداتەوە.

بنەماڵەی کۆچکردوو (محمد عوسمان) پێنجوێنی.

ئارمەن عوسمان برای کۆچکردوو.
13/6/2026

09/06/2026

پەیامێکی دەنگی هاوڕێمان برامان ئەزیزمان محەمەد عوسمان، بۆ کاک شادمیر سدیق چالاکوان و میدیاکاری سەیدسادق.

تەنها تێڕامان و گوێگرتن لە زمانی شیرینی قسەکردنی بەسە بۆ ئەوەی دڵت ببێت بە ئاو بۆ لەدەستدانی ئازیزێکی لەم چەشنە خوێن شیرن و دڵسۆز.
ئەم نامە دەنگییە سەرلەنوێ خوێی کردەوە بەسەر برینەکەماندا و برینی لەدەستدانی ئەم برایەمانی قووڵتر کردەوە.
بەڵێ ئەمە زمانی هەمیشەیی و پەروەردەی بەرزی ئەم پیاوەبوو، لە خوا داواکارم بەو زمانە شیرینەی خۆت مامەڵەت لەگەڵدا بکات.

ئیتر ماڵئاوا بۆ هەمیشە💔

ئێشت پێ گەیاندینخوای گەورە لێت خۆشبێت، زۆر سەختە باوەڕهێنان بە مەرگی تۆ!جێگەت بەهەشتی بەرین بێت، خوای گەورە سەبووری ئێمە...
08/06/2026

ئێشت پێ گەیاندین

خوای گەورە لێت خۆشبێت، زۆر سەختە باوەڕهێنان بە مەرگی تۆ!
جێگەت بەهەشتی بەرین بێت، خوای گەورە سەبووری ئێمەش و کەس و کار و هاوڕێیانت بدات.
وێنەکەی خۆم گرتوومە، ڕۆژێک لەو ڕۆژانەی تیایدا دڵخۆش بوو 💔
انا لله وإنا الیە راجعون.

دووەم فیناڵ لە دوو هەفتەدا 🔥تیپی هاوژینی سەیدسادق، بە فەرمی گەیشتە یاری کۆتایی پاڵەوانێتی توانا کەریم و هیوا پێنجوێنی.لە...
01/06/2026

دووەم فیناڵ لە دوو هەفتەدا 🔥

تیپی هاوژینی سەیدسادق، بە فەرمی گەیشتە یاری کۆتایی پاڵەوانێتی توانا کەریم و هیوا پێنجوێنی.
لە ئێستادا هاوژین لە پێنجوێن و لە دەربەندیخان لە یاری کۆتاییدایە.

بەهیوای سەرکەوتنی زیاتر و گەڕاندنەوەی نازناوەکان 🏆🔥❤️

زەردەشت بۆ فیناڵلە پاڵەوانێتی بەمۆی زەڕایەن، تیپی زەردەشت بە دوو گۆڵی بێ وەڵام لەبەرامبەر ڕێبازی هاوشاریدا، یارییەکەی لە...
29/05/2026

زەردەشت بۆ فیناڵ

لە پاڵەوانێتی بەمۆی زەڕایەن، تیپی زەردەشت بە دوو گۆڵی بێ وەڵام لەبەرامبەر ڕێبازی هاوشاریدا، یارییەکەی لە بەرژەوەندی زۆی یەکلا کردەوە، بەم شێوەیەش سەرکەوتن بۆ فیناڵی پاڵەوانێتییەکە.

پیرۆزە لە زەردەشت، بەختێکی باشتر بۆ ڕێباز 🌷

پەیمانگای هونەری بەرگری - لقی سەیدسادق ئۆفەرێکی گونجاوی پێشکەشی گەنجان و لاوانی شارەکە کردووە بۆ بەشداریکردن لە خوولی ها...
19/05/2026

پەیمانگای هونەری بەرگری - لقی سەیدسادق

ئۆفەرێکی گونجاوی پێشکەشی گەنجان و لاوانی شارەکە کردووە بۆ بەشداریکردن لە خوولی هاوینەی هونەری کۆنگ فۆ شاوڵین - وشوو ساندا بۆ سەرجەم ئاستەکان.

خوولەکە لە بەرواری 1/6/2026 دەست پێدەکات و ماوەی سێ مانگ دەخایەنێت و، جگە هونەری کۆنگ فۆ، چەندین چالاکی جۆراوجۆری وەک (مەلەوانی، گەشت و سەیران، شاخەوانی) ئەنجام دەدات.

بۆ پەیوەندی:⬇️

0770 136 7364 - 0750 109 3076

هەڵبژاردەی سەیدسادق بە ستافێکی شارەزاوە بەشداری لە خ*ل و پاڵەوانێتییەکان دەکات.بۆ ئەم مەبەستەش، کۆمەڵێک کەسایەتی دیاری و...
17/05/2026

هەڵبژاردەی سەیدسادق بە ستافێکی شارەزاوە بەشداری لە خ*ل و پاڵەوانێتییەکان دەکات.

بۆ ئەم مەبەستەش، کۆمەڵێک کەسایەتی دیاری وەرزشی سەیدسادقیان بۆ ئەم ئەرکە دەستنیشانکردووە ئەوانیش:

1- ئەرکان ڕەشید - ڕاهێنەر.
2- محمد عبدالکریم - سەرپەرشتیاری گشتی.
3- هێمن عەلی - سەرپەرشتیاری هەڵبژاردەی سەیدسادق.
4- سەلمان عوسمان - یاریدەدەری ڕاهێنەر.
5- هیوا میرزا - ڕاهێنەری گۆڵپارێز.
6- کۆسار ئیبراهیم و ئارام عەلی - پزیشکی هەڵبژاردەی سەیدسادق.

بەهیوای ئەنجامی باش بۆ ئەم برایانە و هەڵبژاردەی سەیدسادق. 🤍

هـــاوژینی شـــ🏆ـــار بــۆ فـــیناڵ فـــیناڵ فــــیناڵ 🎉🎉خ*لی ڕێزلێنان لە حاجی کۆچەر - چوارگۆشەی زێڕین - دەربەندیخان 📍ها...
16/05/2026

هـــاوژینی شـــ🏆ـــار بــۆ فـــیناڵ فـــیناڵ فــــیناڵ 🎉🎉

خ*لی ڕێزلێنان لە حاجی کۆچەر - چوارگۆشەی زێڕین - دەربەندیخان 📍

هاوژین 3-2 زیرەکی دەربەندیخان

حاجی ئاسۆ ⚽️⚽️
بیلال دارا ⚽️

پیرۆزە لە هاوژین، بەهیوای هێنانەوەی نازناوەکە بۆ شارەکەمان.

Address

Sulaymaniah

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Arya mashxal photography posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to Arya mashxal photography:

  • Want your business to be the top-listed Photography Service?

Share