Hajiawa city

Hajiawa city دەنگ و ڕەنگی هەموو چین و توێژێک

08/09/2026

گۆڕهەڵکەنەکە دەڵێت ئەوەی دەگوترێت وانییە
عەزابی قەبر شتێک نییە بە چاو ببینرێت بەڵکو ئەوە تەنیا دارە دەسوتێت
تۆ باوەڕت وایە ئێمە بتوانین بە چاوی خۆمان عەزابی قەبر ببینین
تەنیا خودا خۆی زانایە

08/09/2026

لەکاتی هاتنی بەنزین بۆ بەنزینخانەی فارما، ئەو سەیارانەی کۆتا ژمارەیان 6 و 7 دابەش دەکرێت

ڕاگەیەنراوی فەرمی یانەی وەرزشی حاجیاوابەناوی خوای گەورە و میهرەبانهاندەرانی پشت و پەنا و قەڵا داگیرسێنەرەکەی حاجیاواخەمخ...
08/09/2026

ڕاگەیەنراوی فەرمی یانەی وەرزشی حاجیاوا

بەناوی خوای گەورە و میهرەبان
هاندەرانی پشت و پەنا و قەڵا داگیرسێنەرەکەی حاجیاوا
خەمخۆران و دڵسۆزانی یانەی وەرزشی حاجیاوا
بەیان نامە و ڕوونکردنەوه..

دوا بە دوای ئەوەی ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردوو، وەک یانەی وەرزشی حاجیاوا لە چوارچێوەی جەولەی چوارەمی خولی پلە دووەکانی کوردستان بووینە میوانی یانەی وەرزشی بەختیاری لە یاریگای بازیان؛ بەڵام بە چەندین بیانوی جیاواز یانەی بەختیاری ئامادەی ئەنجامدانی یاریەکە نەبوو.
لەو کاتەدا و بە ئامادەبوونی جێگری سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان و سێ ئەندامی بەڕێزی تری یەکێتییەکە، بە ڕوونی پێیان ڕاگەیاندین کە یانەی حاجیاوا هیچ سەرپێچییەکی یاسایی ئەنجام نەداوە و دڵنیایان کردینەوە کە هەر سێ خاڵی یاریەکە بۆ یانەکەمان هەژمار دەکرێت.
بەداخەوە، دواتر بە چەند هۆکارێکی نادیار، بڕیاری دووبارەکردنەوەی یاریەکەیان دا. ئێمەش وەک هەڵوێستێکی وەرزشی و یاسایی، بڕیاری کشانەوەمان لە خولەکەدا دا. بەڵام دوای ڕاوێژکردن لەگەڵ دڵسۆزان، کەسایەتییەکان و هاندەرە بەوەفاکانی شارەکەمان، سەرجەم لایەنەکان هاوڕابوون کە کشانەوە خزمەت بە ناوبانگی شارەکە و خەونی هاندەرانمان ناکات.
لەپێناو بەدیهێنانی خەونی ٢٥ ساڵەی هاندەرانی ئازیزمان، بڕیارمان دا لە خولەکەدا بەردەوام بین و یاریەکە ئەنجام بدەینەوە. بەڵێن دەدەین کە ئەم غەدر و ناحەقییانە نەک ڕاماننوەستێنێت، بەڵکو دەبێتە ورەیەکی پۆڵاین بۆ دەستبەسەرداگرتنی سێ خاڵی یاریەکە و تۆمارکردنی کەرنەڤاڵێکی گەورەی سەرکەوتن.

پشتیوان بەخوای گەورە و بە پاڵپشتی ئێوەی هاندەری وەفادار، بەڵێنی گەورەترین سەرکەوتنتان پێ دەدەین!

یانەی وەرزشی حاجیاوا

08/09/2026

گەورەترین پێشبڕکێ ئەکرێت لە بەنداوی سەروچاوە کۆمێنت بکە زانیاریت پێ دەگات

بەردەوامی کارەکان و هاوکارییە بەردەوامەکانی خێرخوازان بۆ پڕۆژەی قەبرستانی گەورە 🌸​لە درێژەی کار و چالاکییەکانی پڕۆژەی قە...
08/09/2026

بەردەوامی کارەکان و هاوکارییە بەردەوامەکانی خێرخوازان بۆ پڕۆژەی قەبرستانی گەورە 🌸

​لە درێژەی کار و چالاکییەکانی پڕۆژەی قەبرستانی گەورە و بەمەبەستی خێراترکردنی هەنگاوەکان، جێگای خۆیەتی زۆرترین دەستخۆشی و پێزانین ئاراستەی کاک (جەمیل عزیز) خاوەنی (شاری یاری دایک) بکەین، کە وەک هەمیشە خەمخۆر و هاوکاری پرۆژە خێرخوازییەکانی ناوچەکەیە.

​بەڕێزیان هەستان بە دابینکردن و بەخشینی (٤٠٠) بلۆک بۆ پڕۆژەی قەبرستانی گەورە. ئەم هەنگاوە دڵسۆزانەیە ڕۆڵێکی گرنگی دەبێت لە بەرەوپێشچوونی کارەکانمان و خزمەتکردنی زیاتر بەم پڕۆژە هاوبەشە. بە یارمەتی و پاڵپشتی کەسانی خێرخوازی وەک کاک جەمیل و دڵسۆزانی تر، کارەکانی قەبرستانی گەورە بە باشترین شێوە بەڕێوە دەچێت.

​خوای گەورە پاداشتی خێری بداتەوە و ماڵ و سامانی پڕ بەرەکەت بکات و ئەم کارەی بۆ بکاتە توێشووی قیامەتی. هیوادارین نموونەیان زۆر بێت بۆ خزمەتکردنی زیاتری شارەکەمان.

08/09/2026

400 بلۆکمان دەوێت بۆ پڕۆژەکەی قەبرستانی گەورەی قەزای حاجیاوا👇

08/09/2026

بەڵگەی ڤیدیۆی زیاتر و ڕونتر کە ئەندامانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان داوا لە کاک حاکم هەمزە دەکەن جلەکانیان بگۆڕن بینەربن و شتی زیاتری تێدایە....

ئەوە غەدر نەبێت ناوی دەنێن چی ؟

08/09/2026

بڕی 25000لیتر بەنزین ئێستا گەیشتە بەنزینخانەی فارما
تا کۆتا لیتر دابەشی دەکەن

08/09/2026

#ئاگاداری،

ئاشقان و شەیدایانی پێغەمبەری سەروەر و سەرکردەمان( محمد المصطفی ﷺ) بانگێشت کراون ، بە گەورە و بچوکتانەوە بۆ یادێکی گەورە و پڕ لە خۆشەویستی بۆ پێغەمبەرمان ﷺ

بۆیە گەورەمان ئەکەن بە ئامادە بونتان ئێوە هەموتان میوانی یادی پێغەمبەری خودان ﷺ

ڕوژی ٤ شەممە بەرواری ٩/٩/٢٠٢٦ ، لە حاجیاوا مزگەوتی مەدینە، کات: نوێژی عشاء

هۆکاری نەمانی بەنزین!ئەو بەنزینەی ئەم بەیانیە دابەشکرا بەنزینی دوێنێ بوو مابۆوە.باری تازەی بەنزین نەهاتووە.ئەگەری هەیە ئ...
08/09/2026

هۆکاری نەمانی بەنزین!
ئەو بەنزینەی ئەم بەیانیە دابەشکرا بەنزینی دوێنێ بوو مابۆوە.
باری تازەی بەنزین نەهاتووە.
ئەگەری هەیە ئێوارێ بەنزینی ٧٥٠ بگاتە بەنزینخانە فارما

بەڵام:
یانی دەبێ تاکەی ئەم دۆخە بەردەوامبێ؟؟
تاکەی بەزەبری کۆبونەوە و ڕێگرتن مافەکانمان بدەنێ؟؟؟
تاکەی حکومەت ئەو ئاستەنگیانە دروست دەکات بۆمیلەت ؟؟
بۆمیلەت لەهەمووشتێک بێدەنگە؟؟

Address


+964

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Hajiawa city posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to Hajiawa city:

Shortcuts

  • Want your business to be the top-listed Photography Service?

Share