Saber Dri

Saber Dri All about nature and wildlife in Kurdistan and beyond. I was born in 1984 in the some migration in iran.
(211)

In 1974 my family was forced to leave Kurdish region of Northern Iraq and take refuge in Iran because of the tyranny of Sadam Hussin. Kurdistan gains its autonomy in 1991and Kurds after suffering for the very long time became the semi-independent state. In 1996 my family after enduring lots pain as refuge finally returned kurdistan. I started my career as a photographer in 2004 in Kurdistan with p

ortrait photography and taking pictures in wedding ceremonies. From 2007 I shift to wildlife and nature photography which I am still doing it with passion. My passion for wildlife and nature photography took me to kurdistan, India, Iran, UAE, Qatar, turkey so far. Nature and wildlife are the passion and love of my life and capturing the beauty of it with my lens is my way of doing what I can do to preserve the precious nature and its magnificent inhabitants.

هاورێیان دەپرسن بۆچی بۆ هەندێ لەو وێنانەم لەسەر سروشت دەگیرێن Ai بەکار دەهێنم یا Gemini، منیش بۆ ئەوەی ئەو هاورێیانە هۆک...
03/06/2026

هاورێیان دەپرسن بۆچی بۆ هەندێ لەو وێنانەم لەسەر سروشت دەگیرێن Ai بەکار دەهێنم یا Gemini، منیش بۆ ئەوەی ئەو هاورێیانە هۆکارەکە بزانن، زۆر وێنە هەیە لە رێگەی دوورەوە دەگیرێن کە ئەمەش نویزێکی زۆر دروست دەبێت لە کاتی کرۆپ کردن، ناچار لە ڕێگای ئەم ئەپلیکەیشنانە یاخۆد راستەوخۆ لە رێگای پرۆگرامەکانی کۆمپیۆتەر ئەو نۆیزانە کەم دەکەمەوە تا وێنەکە ڕوونتر و کواڵیتی باشتر بدات، بۆ نمۆنە ئەم دوو وێنەیە، وێنەی سەرەوە ئورجیناڵە و وێنەی دووەم بە gemini نۆیزی لابراوە.

وێنەی یەکەم کە زووم دەکرێت بە روونی نۆیز دیارە و چۆنکە نزیکەی ١٠٠ مەتر لێمەوە دوورە کوالیتی نزمە بەڵام وێنەی دووەم بەهۆی نەبوونی نویز و شارپتربوون وێنەکە کواڵیتی بەرزتر و ڕوونتر دەردەکەوێت.

باڵندەی Twite (ناوی زانستی: Linaria flavirostris)، کە لە زمانی کوردیدا بە چۆلەکەی دەنوک زەرد دەناسرێت، باڵندەیەکی بچووکە...
01/06/2026

باڵندەی Twite (ناوی زانستی: Linaria flavirostris)، کە لە زمانی کوردیدا بە چۆلەکەی دەنوک زەرد دەناسرێت، باڵندەیەکی بچووکە لە خێزانی بەناوبانگی (Fringillidae) ئەم باڵندەیە لێکچوونی زۆری هەیە لەگەڵ باڵندەی Linnet و لە ڕووی شێوەوە بەڵام هەندێ جیاوازی کەمی هەیە بە تایبەت دەنۆکی کە زەردەو ئاوازەکەشی.

ناوی “Twite” لە دەنگی تایبەتی ئەم باڵندەوە هاتووە، چونکە دەنگێکی لە شێوەی “توایت” یان “توی-ئیت” دەردەکات.

قەبارەیەکی نزیکەی 13–14 سم هەیەو ڕەنگی جەستەی قاوەییە و نێرەکان لە وەرزی هاوینەدا لە پشتەوە ڕەنگێکی پەمەیی جوانیان هەیەو دەنۆکێکی زەردی هەیەلە زستاندا و لە هاویندا بۆ ڕەنگی خۆلەمێشی کاڵتر دەگۆڕێت.

زۆربەی خواردنی بریتییە لە تۆوی گیاکان تۆوی دڕک و گوڵە کێوییەکان هەندێ جار مێروولەی بچووکیش دەخوات.

شوێنی ژیانی زۆر حەز لە شوێنی دارستانی چڕ ناکات، لە چیا و دەشتاییەکاندا زیاتر دەژیت و هەندێ ناوچە کەناری دەریا و زەوی و چەمە سەوزەکان کە گیا و تۆوی زۆریان تێدایە. لە کوردستان زۆر دەگمەن دەبینرێت.

وێنەکە لە دەشتی شەمامک نزیک هەولێر گیراوە.

جەژنی قوربانتان پیرۆز بێت و لە خوای گەورە داواکارم هەموو ڕۆژێکتان ئارامی و سەلامەتی، هەموو جەژنێکیشتان شادی و خۆشی بێت ا...
27/05/2026

جەژنی قوربانتان پیرۆز بێت و لە خوای گەورە داواکارم هەموو ڕۆژێکتان ئارامی و سەلامەتی، هەموو جەژنێکیشتان شادی و خۆشی بێت انشاالله.

10/05/2026
08/05/2026
28/04/2026

بۆ یەکەمجار جۆرێکی نوێی باڵندە لە کوردستان دەدۆزرێتەوە

27/04/2026

بۆ یەكەمینجار باڵندەیەكی دەگمەن لە كوردستان دەبینرێت

باڵندەیەکی ڕاپتۆری دەگمەن لە هەرێمی کوردستان لە دەڤەری بارزان، بینرا.‏Shikra (ناوی زانستی: Accipiter badius) جۆرێکە لەبا...
26/04/2026

باڵندەیەکی ڕاپتۆری دەگمەن لە هەرێمی کوردستان لە دەڤەری بارزان، بینرا.

‏Shikra (ناوی زانستی: Accipiter badius)
جۆرێکە لەباڵندەی ڕاپتۆر (نێچیر)، کە لە ناوچە گەرمەکانی ئاسیا و ئەفریقا دەبینرێت و بۆ یەکەمین جارە لە کوردستان و عیراق ببینرێت، ئەمەش تۆمارێکی نوێیە بۆ لیستی باڵندەکانی کوردستان و عیراق، زۆر جار بە هەڵە وتراوە کە بینراوە بەڵام دواتر کە وربوونەتەوەی بۆ کراوە باڵندەی شیکرا نەبووە و ئواسیان سپارۆ هاوک بووە چۆنکە زۆر لێکچوون لە نێوانیان دا هەیەو بە ئەستەم لێک جیا دەکرێنەوە تەنها لە رێگەی چاو و هەندێ جیاوازی بچۆکی تر.

ئەم باڵندەیە زۆر خێرا و چالاکە لە دارستانە زۆر چڕەکاندا بە تاکتیکی تایبەتی خۆی ڕاوی زیرەکانە دەکات.
زۆر هەولمدا تا توانیم هەندێ وێنەی لێ تۆمار بکەم و سەرەتا منیش هەستم کرد باڵندەی ئوراسیان سپارۆ هاوکە، بەڵام دواتر پاش وردبوونەوەی زیاتر و بە هاوکاری لەگەل دکتۆر کۆرۆش ئارارات گەیشتینە ئەنجام کە باڵندەکە شیکرایە و سپارۆهاوک نییە و تۆمارێکی نوێیە.

ناو: Shikra
ناوی زانستی: Accipiter badius
خێزان: Accipitridae (خێزانی باز و هەڵۆ)
قەبارە: نزیکەی 26–30 سم
باڵەکان: تا 60 سم دەگات
ژیانی گشتی: 10–15 ساڵ (لە سروشتدا)
لە ئاسیا (وەک هندوستان، پاکستان هەندێ ولاتی تر و
هەروەها لە بەشێک لە ئەفریقا.
خواردنی سەرەکی شیکرا بریتییە لە باڵندە بچووکەکان و مێشکو مار و گەز و حەشرات.

ساڵی نوێتان پیرۆز بێت و هیوادارم ساڵێکی پڕ خێر و خۆشی و دەستکەوت بێت بۆ کوردستان
31/12/2025

ساڵی نوێتان پیرۆز بێت و هیوادارم ساڵێکی پڕ خێر و خۆشی و دەستکەوت بێت بۆ کوردستان

Address

Kurdistan
Irbil
44001

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Saber Dri posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to Saber Dri:

Share

Category