Chawan Hawrami

Chawan Hawrami جلیوەی جوانی لە ھەرچیدابێت ، خۆشمدەوێت

بازاڕچەی هەفتانەی خورماڵ  لە ڕۆژانی پێنجشەممە و هەینی کراوەیە
01/12/2023

بازاڕچەی هەفتانەی خورماڵ
لە ڕۆژانی پێنجشەممە و هەینی کراوەیە

ڕۆژێکیش بڕۆ دەرەوە تەنھا و تەنھا بە نیەتی بینین بەلاتەوە سەیر نەبێت !ئەم ڕۆژانە ئەوەنە ھەموومان خەریکی ڕاکە ڕاکین کە بە ...
29/12/2022

ڕۆژێکیش بڕۆ دەرەوە تەنھا و تەنھا بە نیەتی بینین
بەلاتەوە سەیر نەبێت !
ئەم ڕۆژانە ئەوەنە ھەموومان خەریکی ڕاکە ڕاکین کە بە نزیکەیی ھیچ نابینین...
یا وەک عادەت ڕێگاکان دەبڕین یا پەلەپەلمانە بۆ
گەیشتن.
بۆ نمونە خودی من، وا سێ ساڵە ھەمان ڕێگا دەبڕم بۆ زانکۆ و دەگەڕێمەوە
ھەندێک شت/شوێن تازە دەبینم و پێم وایە تازە دروستکراون
بێ خەبەر لەوەی عادەت نەیھێشتووە ببینم
وەرە کاتێک دابنێ و بڕۆ دەرەوە بە تەنیا
تەنھا و تەنھا ببینە
بێ ھەڵوێست بەلای ھیچ شتێکدا تێمەپەڕە
لە ھەموو شتێک وردبەرەوە
ئەوکاتەیە ھەست دەکەی کە چەندەھا ڕۆژت تێپەڕاندووە و چ جوانییەکت لەدەستداوە
چ چێژێک ...!

پایزی داخلی 🧡
26/11/2022

پایزی داخلی 🧡

خراپ نییە جار جار کەمێک لەخۆت توڕە ببیت و بە خۆت بڵێیت: بەسە ئیتر !مەگەر چەنێک قەرارە بژی ڕۆژی چەند جار دەبێت ھەواڵی مەر...
20/11/2022

خراپ نییە جار جار کەمێک لەخۆت توڕە ببیت و بە خۆت بڵێیت: بەسە ئیتر !
مەگەر چەنێک قەرارە بژی
ڕۆژی چەند جار دەبێت ھەواڵی مەرگی فڵان مناڵ و گەنج و بەتەمەن ببیستی، تا بزانی کە کورتە !
بەسە خەمی بەیانی و سترێسی فڵان کار و
نیگەرانی بۆ ھەموو ئەو ڕووداوانەی کە ڕەنگە ئەسڵەن ڕوونەدەن..
کەمێکیش ئەم ساتانەت بژی
کەمێکیش سوود وەرگرە لە دەرفەتی ژیان کردن
بەسە ئیتر... 🙂

دیمه‌نێك له‌ داخلیه‌كانی زه‌مه‌قی

فستیڤاڵی پایز و هه‌ناری هه‌ڵه‌بجه‌ له‌چاوی كامێرای مۆبایله‌كه‌ی منه‌وه‌ 😍🧡به‌شی دوه‌می فۆتۆكانم
29/10/2022

فستیڤاڵی پایز و هه‌ناری هه‌ڵه‌بجه‌
له‌چاوی كامێرای مۆبایله‌كه‌ی منه‌وه‌ 😍🧡

به‌شی دوه‌می فۆتۆكانم

فستیڤاڵی پایز و هه‌ناری هه‌ڵه‌بجه‌ له‌چاوی كامێرای مۆبایله‌كه‌ی منه‌وه‌ 😍🧡به‌شی یه‌كه‌می فۆتۆكانم
28/10/2022

فستیڤاڵی پایز و هه‌ناری هه‌ڵه‌بجه‌
له‌چاوی كامێرای مۆبایله‌كه‌ی منه‌وه‌ 😍🧡

به‌شی یه‌كه‌می فۆتۆكانم

ژیان ! ژیان بەو جۆرەیە کە ڕۆژێک خۆت لە شوێنێک دەبینی، کە ھیچ کات پێت وانەبووە ڕێت بکەوێتە ئەو شوێنە ڕۆژێک گرنگترین کارت ...
06/10/2022

ژیان !
ژیان بەو جۆرەیە کە
ڕۆژێک
خۆت لە شوێنێک دەبینی، کە ھیچ کات پێت وانەبووە ڕێت بکەوێتە ئەو شوێنە
ڕۆژێک
گرنگترین کارت دەکەوێتە دەست کەسێک
کە ھیچ کات پێت وانەبووە ئەو کەسە ببینیتەوە و پێویستت پێی بێت
ڕۆژێک
دەکەویتە بارودۆخێکەوە
کە ھیچ کات پێت وانەبووە بەو جۆرە گیرۆدە بیت و واتدەزانی ئەم حاڵ و دۆخانە تەنھا بۆ کەسانی ترن ...
کەواتە باش بە و باشت بۆ کەسانی تریش بوێت
تا لە ھەر شوێنێک بوویت
گەیشتی بە ھەر کەسێک و لە ھەر دۆخێکدا بوویت
باش بێتەوە ڕێگات
ژیان!

پایز ئاماوه
26/09/2022

پایز ئاماوه

سەختییەکانیش تێدەپەڕن بەڵام مرۆڤ لە یادی ناکات کێ لەو سەختییانەدا ھاودەم و ھاوخەمی بووە وکێ ڕایکردووە و ڕۆیشتووە ...
20/09/2022

سەختییەکانیش تێدەپەڕن
بەڵام مرۆڤ لە یادی ناکات کێ لەو سەختییانەدا ھاودەم و ھاوخەمی بووە و
کێ ڕایکردووە و ڕۆیشتووە ...

هه‌فته‌بازاڕی كێڵگه‌ی كوردستان یه‌كه‌مین هه‌فته‌بازاڕی كشتوكاڵ له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان و هه‌موو عێراق له‌ پارێزگا...
16/09/2022

هه‌فته‌بازاڕی كێڵگه‌ی كوردستان یه‌كه‌مین هه‌فته‌بازاڕی كشتوكاڵ له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان و هه‌موو عێراق له‌ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه

گوندی ته‌كیه
11/09/2022

گوندی ته‌كیه

Address

Khurmal

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Chawan Hawrami posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share

Category