Nature lover

Nature lover Showing the beauty of nature and seeking for risks.

23/11/2023

:
:
:
:
:

پـــــــــیرۆزە یــــــادی  #ســـــــــــلێمـــــــــــانـــــــــــی
14/11/2023

پـــــــــیرۆزە یــــــادی #ســـــــــــلێمـــــــــــانـــــــــــی

"ئامۆژگاریەک پراو پڕ لە جوانی"هیچ كات چاوەكانت لە پێناو كەسێكدا پڕ لەگریان مەكە ، كە لە مانای نیگاكانت تێناگات.تا دڵی كە...
14/10/2023

"ئامۆژگاریەک پراو پڕ لە جوانی"

هیچ كات چاوەكانت لە پێناو كەسێكدا پڕ لە
گریان مەكە ، كە لە مانای نیگاكانت تێناگات.

تا دڵی كەسێكت بە "ڕووتی" نەبینی
جەستەی ڕووتی خۆتی پیشان مەدە

ماڵی دڵت بە بەتاڵی بهێڵەوە و
ئەگەر ڕۆژێك ویستت كەسێكی تێدا نیشتەجێ‌ بكەیت،
هەوڵ بدە تەنها یەك كەس بێت و پێی بڵێ‌ :
تۆم زیاتر لە خۆم خۆشم دەوێت ،
چونكە باوەڕم بەخۆم هەیە و پێویستم بەخۆشەویستی تۆ .

"ئامۆژگاری چارلی چاپلین بۆ كچەكەی"

گرنگ نیە تۆ چی ئەدەیت بە ئافرەت یاخود ژن ..هەرچی بدەیتێ باشتری لێدروست دەبێت..- نوطفەیەکی بدەرێ ... منداڵێکت پیدەبەخشێت....
06/10/2023

گرنگ نیە تۆ چی ئەدەیت بە ئافرەت یاخود ژن ..
هەرچی بدەیتێ باشتری لێدروست دەبێت..
- نوطفەیەکی بدەرێ ... منداڵێکت پیدەبەخشێت..
- ماڵێکی بدەرێ کۆشکێکیت بۆ لێدروست دەکات ..
- زەردەخەنەیەکی بدەرێ دڵی خۆیت پێدەبەخشێت..
ژن هەرچی بدەیتێ زیاتری دەکات بۆت.
کەواتە ئەگەر ژیانێکی لە جەهەنم بۆ دروست بکەیت؟
هیچ سەرت سوڕنەمنێت ، کە ووەیلو جەهەنمی گەروەترت بۆ دروست بکات .
دڵ خۆشی بکە بە گوڵێك بەهەشتێکت بۆ دروست دەکات...
:
:
:
:
:

ئامۆژگاری باوکێک بۆ کوڕەکەیلە سەرەتای هاوسەرگیریمدا ئامۆژگارییەکی کردم کە ئامۆژگاری ژیانم بوو!🚨 کاتێک بینی زۆر ڕەخنە لە ...
05/10/2023

ئامۆژگاری باوکێک بۆ کوڕەکەی
لە سەرەتای هاوسەرگیریمدا ئامۆژگارییەکی کردم کە ئامۆژگاری ژیانم بوو!

🚨 کاتێک بینی زۆر ڕەخنە لە هاوسەرەکەم دەگرم، پێی وتم: زۆر ڕەخنە گرتن لێی وا دەکات ڕقی لێت بێتەوە و بەربەستێک لە نێوانتانا دروست دەبێت.

وتم: بەڵام هەموو ئەو شتانەی کە ڕەخنەی لێ دەگرم پێم وایە لەسەر حەقم و شایەنیەتی. 😒

وتی: مرۆڤ سروشتی وایە بە ڕەخنەگرتن بێتاقەت دەبێت، تەنانەت ئامۆژگاری کردنیشی لا قورسە ئەگەر چی لە سوودیشی بێت.

وتی: هاوڕێیەکی ئەندازیارم هەبوو، دوکانێکی گەورە و نایابی دیکۆراتی دانا، یەکەم ڕۆژ کە کردیەوە و چووم سەردانم کرد یەکسەر چاوم چوویە سەر کەموکورتییەک کە لە سەقفەکەیدا هەبوو و یەکسەر پێم وت: جەنابی ئەندازیار کێشە لە سەقفەکەیدا هەیە!

پێی وتم: چاوت هیچی تری نەبینی تەنها ئەوە نەبێت؟
ئەکرا پێت وتبام، خوا بەرەکەتی تێبخات، خوا پاداشتی ماندووبونت بداتەوە! پاشان ئاماژەت بەو کەموکورتیە بکردایە.

🔸کاتێک کە خێزانەکەت دوو کاتژمێر لە چێشتخانە بە پێوە دەوەستێت و خواردن دروست دەکات و دواتر دەڵێت خواردنەکە چۆنە؟ پێی بڵێ دەستەکانت خۆش بێت و زۆر باش و بەتەما، سەرنج و تێبینیەکانیشت لە کاتێکی تردا پێی بڵێ!

🔹کاتێک هاوسەرەکەت دیارییەکت بۆ دێنێ بە ساردی و لا چاوێکەوە دەستخۆشی لێ مەکە، بەڵکو دڵخۆشی خۆتی بۆ دەربخە و وای نیشاندە کە زۆر دڵخۆشی بە دیارییەکەی.
وشەی جوان نیعمەتە، دەرمانە، وزەی ئەرێنییە کە لە هەموو دیارییەک گەورەترە.

🚨هەندێ وشە رۆحت لە لێواری کەوتن دەگەڕێنێتەوە، هەندێکی دیکەش دەتخاتە جێگەیەکی تەسک و سەخت.
:
:
:
:
:
:

ئایە لە ژیانی هاوسەرگیری بەختەوەری؟گەنجێک دەڵێت، رۆژێکیان لەگەڵ یەکێک لەو ھاوڕێیانەم دانیشیتبووم کە ژیانی ھاوسەرگیری پێک...
04/10/2023

ئایە لە ژیانی هاوسەرگیری بەختەوەری؟

گەنجێک دەڵێت، رۆژێکیان لەگەڵ یەکێک لەو ھاوڕێیانەم دانیشیتبووم کە ژیانی ھاوسەرگیری پێکھێنابوو.

منیش پرسیارێکم لێکرد، ئایا لە ژیانی ھاوسەریت بەختەوەری ؟

ھاوڕێکەم کەمیێک بێ دەنگ بوو و زەردەخەنەیەک رووخساری داپۆشی .

من چاوەڕێم دەکرد ھەمان وەڵامی ھاوڕێیەکانی دیکەم بداتەوە کە رۆژانە کێشەیان ھەیە و ھەست بە بەختەوەری ناکەن.

بەڵام ئەو ھاوڕێیەم جیاواز لە ھەمووان زۆر سەرنجی راکێشام بەوەڵامەکەی . 😱😍😉

ھاوڕێیەکەم گووتی : راستە ماندووم و ھەندێک جار ھەست بە پاڵەپەستۆیەکی زۆر دەکەم، بەڵام ئەمەیان تەنھا روویەکی ھاوسەرگیرییە .

لەسەرەتا کێشەم لەگەڵ ھاوژینەکەم زۆربوو و لەسەر بچووکترین شت دەبوو بە دەمەقاڵێ و قسەمان لەگەڵ یەکتری نەدەکرد.

رۆژانە کە لە کار دەگەڕامەوە پاڵەپەستۆیەکی زۆرم لەسەر بوو و چاوەڕێی قسەیەکی ئەوم دەکرد تا دەست بە شەڕکردن بکەم و ئەویش دەستی بەگریان دەکرد و زیاتر توڕە دەبووم. 😤😱

بەلام جارێکیان زۆر بەزەییم پێیدا ھاتەوە و ویژدانم ئازاری دام، بەڵام لەگەڵ ئەوەش خۆپەرست بووم و ئاشتم نەدەکردەوەن چونکە لەکار ماندوو بووم و بێزاربووم .😥

بەڵام لەگەڵ تێپەڕبوونی کات شێوازی وەڵامدانەوەم گۆڕی و لەکاتی دەمەقاڵێیەکان پێم دەگووت: ئەو جلانەت زۆر جوانە و کاتێک دەیپۆشی دوو ھێندە جوانتر دەبی. 🌹💑

ھاوڕێیەکەم دەڵێت : لەم کاتە ھاوژینەکەم بێ دەنگ دەبوو و رووخساری دەگەشایەوە و دەشڵەژا و نەیدەزانی چی بڵێت و منیش باوەشم پێیدا دەکرد. 💞

ھاوڕێکەم گووتی : جارێکیان لە تەلەفۆن بە رەقی قسەی لەگەڵ دەکردم بەوەی چۆن رێگەم داوە بە تەنیا بچێتەوە ماڵی باوکی کەچی پێشتر پێکھاتبووین کە بەیەکەوە سەردانی ماڵی باوکی بکەین. 👣❤❤

لەناوەڕاستی تووڕەبوونی ھاوژینەکەم گووتم : چی دەڵێیت ئەمشەو لەدەرەوە نان بخۆین وەک چۆن لەکاتی دەزگیرانداری وامان دەکرد، ئەویش لە ناکاو بێ دەنگ بوو و وەک منداڵێکی بچووک بە قسەکانم دڵخۆش بوو و پێم گووت ئەمشەو جلێکی جوان بپۆشە و داوەتی منی . 😄😍

ھاوڕێکەم دەڵێت : لەگەڵ تیپەڕبوونی کات ھاوژینەکەم تەواو گۆڕا و رۆژانە توڕەبوونمان نەما و گۆڕا بە کەسێکی بەختەوەر و گەر جارێکیش لێک توڕە ببواین ئەوا بەخێرایی ئاشت دەبووینەوە . 😉😍

ھاوڕێکەم دەڵێت : رۆژێکیان کارەکەم جێھێشت و بە تووڕەیی بەرەو ماڵەوە گەڕامەوە و وا ھەستم کرد جیھان بەروومدا داخراوە و لەتووڕەییان دەرگای ماڵەوەم بە توندی داخست و پەنجەیەکەم کەوتە بەر دەرگا،

ھاوژینەکەشم بە خێرایی ھات و منی لەباوەشکرد وەک ئەوەی منداڵێک لەباوەش بکات، سوێند بەخوا ئەو کاتە ئازارم لە بیر چووە و ھەموو دونیا لەپێش چاوم بەختەوەر بوو.❤😍

ھەستم بە گەرمی باوەشی دەکرد کە دایکانە لەخۆیم دەگرێت و دامدەپۆشێت، ئینجا کەوتمە خەو وەک ئەوەی منداڵێک بم و زۆر یاری کردبێت و ئێستاش جەستەی پشوو بدات . ❤😴

ھاوڕێیەکەم ئەو قسانە بەشێوەیەک بۆ دەگێرامەوە و زەردەخەنە رووخساری داپۆشیبوو و گووتی : ئەگەر رۆژانە ٢٣ کاتژمێر ماندوو بم و پاڵەپەستۆم لەسەر بێت ئەوا یەک کاتژمێری باوەشی ئەو بەسە بۆ ئەوەی ئارام ببمەوە و پشوو بدەم، چونکە لەم کاتە وا ھەست دەکەم بەختەوەرترین مرۆڤی دونیام. 💞💪

گەنجەکە دەڵێت، من نەمتوانی وەڵامی قسەکانی بدەمەوە بەڵام بەو شێوەیەی ئەو باسی ھاوسەرگیری کرد، ھیواخواز بووم بە خێرایی ژیانی ھاوسەرگیری پێک بھێنم و ژیانێکی رێزدارانە پێکبھێنم. 👰👳

لە قسەکانی ئەم ھاوڕێیەم دوو شتم بۆ دەرکەوت :

یەکەم : ئافرەتان چەند جیاواز بن، ئەوا لەناخی خۆیان کچێکی بچووکن و وەک منداڵێکی بچووک قسەی خۆش دڵخۆشییان دەکات و دەتوانی بە ئاسانی بە لای خۆتیان رابکێشی بەڵام دەبێت زیرەک بیت و بزانیت چۆن مامەڵەیەکی دروستی لەگەڵ دەکەیت.

دووەم : گەر ھاوسەرگیری دەکەیت ئەوا بەم شێوەیە بیکە و با ئەم بژاردەیە بژاردەی خۆت بێت و با لەبەر داب و نەریت و قسەی خەڵک نەبێت،

چونکە لە ژیانی ھاوسەرگیری رووبەرووی ئاستەنگەکان دەبیتەوە و پێویستە لەسەرت لەگەڵ ھاوژینەکەت رووبەروویان بیتەوە، ئەگەر توانات نییە لەگەڵ کچی خەڵک بگونجیت و رێزی لێ بگریت ئەوا وا باشترە ئەم ژیانە پێک نەھێنی👌👌👏

تکایە تەنها خوێنەر مەبن 😰
چەند کۆمێنتێک بە ئارەزووی خۆتان بكەن بۆ ئەکتیڤی پەیجەكەمان سوپاستان دەكەین 😍
tag

Address

Sulaimaniya

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Nature lover posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share

Category